١٦ نیسان ٢٠٢٠ - ٠٩:٢٧
دەسەڵاتی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا کەم بووەتەوە

ڕادیۆ نەتەوەیی ئەمریکا نووسی: بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر کەم بووەتەوە و دزەی تورکیا، ڕووسیا و سووریا جووڵەی هێزەکانی ئەمریکای زۆر سنووردار کردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ڕادیۆ نەتەوەیی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لە سەر هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا پاش هێرشی ئۆکتۆبەری تورکیا بۆ سەر کوردەکانی نووسی: هێزەکانی ئەمریکا کە ماوەیەک لە ناوچەیەکی بەربڵاو لە کوردستانی سووریا ئامادە بوون ئێستا بەس دەتوانن تا گوندی تل تەمر بچین چونکوو دوورتر لە ئەو ناوچەیە بەرەو ڕۆژاوا بۆ هێزەکانی ئەمریکا و تەنانەت خەڵکی سڤیلی کوردیش نائەمنە.

ئەو گۆڤارە بە ئاماژە بە ئەوەی کە زۆربەی کوردەکان ئەمریکا بە هۆکاری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردی سووریا دەزانن، نووسی: زۆربەی کوردەکانی سووریا لە هەبوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو وڵاتە بە بۆنەی پاڵپشتی نەکردنی کوردەکان ڕەخنەی گرتووە و ئەمریکا بێ متمانە وەسف دەکەن.

کوردی سووریا بە ڕادیۆ نەتەوەیی ئەمریکایان وتووە هێشتا ترسی ئەوەیان هەیە کە دیسان تورکیا تورکیا هێرش بکاتە سەر کوردەکان و وادیارە کە ئەمریکییەکان نەتوانن ڕێگریان لێوە بکەن.